مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ئاشكرا ده‌بێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 13075‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ڤایس-بەهۆی گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی گۆڕە ئەتۆمیەکەی ئەمریکا هەڵدرایەوە
لە کاتی جەنگی سارد ئەمریکا 67 جار بۆمبی ئەتۆمی ناوە بە دوورگەی مارشاڵەوە، پاش تەواوبوونی جەنگەکە خۆڵی دوورگەکەی کردە چاڵێکەوە و بە چیمەنتۆ دایپۆشی و ناویاننا "گۆڕ"، بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز بەهۆی گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا خەریکە گۆڕەکە دەکرێتەوە و بەهۆیەوە پاشەڕۆی ئەتۆمی دەچێتە دەریای هێمنەوە و ئەوەش مەترسیەکی گەورە بۆ سەر ژیانی سەدان هەزار هاووڵاتی گۆی زەوی دروست دەکات.  


حوررە- جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا گەیەنرایە نەخۆشخانە
دوێنێ دووشەممە جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گەیەنرایە نەخۆشخانە و پێشبینی دەکرێت نەشتەرگەری بۆ کەلـلەسەری ئەنجام بدات، چونکە هەفتەی پێشوو چەند جارێک کەوتووە.


نەهار- ترامپ دڵنیایی دەدات کە واشنتۆن چاودێری جێگرەوەی بەغدادی دەکات
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد واشنتۆن چاودێری سەرۆکە نوێکەی رێکخراوی داعش دەکات.


سەدا ئەلبەلەد- تورکیا دژایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکات: بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای گاز لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت کە دەیەوێت سزا بخاتە سەر ئەنقەرە لەبەرئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەدوای گازدا دەگەڕێت و وتی: بەردەوام دەبن لەسەر کارەکەیان.


حوررە-ئیسرائیل هاکەری رووسی ئەلێکسی بۆرکۆڤ رادەستی ئەمریکا دەکات
رۆژنامەی جیرۆسالم پۆست ئاشکرایکرد شەوی دووشەممە ئیسڕائیل هاکەری رووسی ئەلێکسی بۆرکۆڤی رادەستی ئەمریکا کردووە، سەرەڕای ئەوەی رووسیا دژی ئەم بڕیارەبووە و پێش مانگێک داوای لە ئیسرائیل کردووە رادەستی مۆسکۆی بکات، تاکو لەوێ دادگایی بکرێت.


ئیندپێندەنت- لە "ناوچەی ئارام" لە باکوری سوریا سوپای تورکیا بە هەڕەمەکی کوردەکان دەڕفێنێت و دەیانکوژێت و ماڵەکان تاڵان دەکات.
لەکاتێکدا تورکیا بە بیانووی رەخساندنی "ناوچەیەکی ئارام" بۆ مەدەنیەکان چووەتە باکوری سوریا، سوپاکەی چەندین کەسی ناوچەکەیان لە سێدارە داوە و کوشتووە و خزمەکانیان گرتوون و ماڵەکانیان تاڵان کردوون.


ئەی بی سی نیوز- 57 دەوڵەت بەهۆی جینۆسایدکردنی رۆهینگیا سکاڵا لەسەر میانمار تۆمار دەکەن
بەهۆی جینۆسایدکردنی خەڵکی رۆهینگیا کە کەمینەیەکی موسوڵمانی دانیشتووی میانمارن، 57 دەوڵەت لە دادگای یاسا سکاڵایان لەسەر میانمار تۆمارکرد.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure