زانیاری نوێ له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1427‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
شه‌وی رابوردوو 11ى تشرینى دووه‌مى 2019  له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان چه‌كدارانی داعش و سوپای عێراق له‌ سنووری قه‌ره‌ته‌په‌  14 سه‌رباز كوژران و برینداربوون و ژماره‌یه‌كیش بێ سه‌روشوێنن. 

عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رپرسێكى یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستانه‌ له‌ سنوورى قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ سنووری قه‌ره‌ته‌په‌ بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین چه‌ند مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كردووه‌. 

وتیشی:" دوای بۆردومانه‌كه‌ هێزێكی سوپای عێراق بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و سه‌ردانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی فڕۆكه‌ بۆردومانی كردووه‌ به‌ره‌ و ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین رۆیشتوون و شه‌وی رابوردوو ئه‌و هێزه‌ كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ ئاكامی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان چه‌كداره‌كان و سوپای عێراق پێنج سه‌رباز كوژران و نۆی دیكه‌ش برینداربوون و تاوه‌كو ئێستاش زیانه‌كانی چه‌كدارانی داعش نه‌زانراوه‌. 
به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌كاتی پێكدادانه‌كه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كه‌ی سوپای عێراق داده‌بڕێن و چه‌ند سه‌ربازێك بێ سه‌روشوێنن.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure