سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ى ئیسلامى له‌هه‌وڵى كوشتن رزگاری بوو

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2650‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 له‌پاش ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختى  سوریا رویدا زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بۆردومانێكى سوپاى ئیسرائیل بووه‌ كه‌ تیایدا سه‌ركرده‌یه‌كى ئیسلامى كردووه‌ته‌ ئامانج به‌ڵام نه‌كوژراوه‌ و رزگاری بووه‌ و له‌و هێرشه‌دا كوڕێكى كوژراوه‌. 

 بزوتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى فه‌ڵه‌ستینى ئاشكرایكرد كه‌ ئیسرائیل هه‌وڵى داوه‌ له‌رێگه‌ى بۆردوومانه‌وه‌ ئه‌كره‌م عجورى سه‌ركرده‌ له‌و گروپه‌ بكوژێت، به‌ڵام توانیوێتى رزگاری ببێت.
 ئه‌كره‌م عجورى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسى بزوتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامیه‌و یه‌كێك بووه‌ لەو كه‌سانه‌ى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ داواكراوه‌.
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure