سه‌ركرده‌یەکی ئیسلامى كوژرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 9294‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی دووەم لە بۆردوومانێکی ئاسمانیدا سوپای ئیسڕائیل سەرکردەیەکی دیاری سەرایا ئەلقودس (باڵی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی) لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری غەززە کوشت.

سوپای ئیسڕائیل لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: بنیامین نەتەنیابۆ سەرۆک وەزیران رێگەیداوە بەها ئەبو عەتا بکرێتە ئامانج بەتۆمەتی ئەوەی بەم دواییە چەند هێرشێکی بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و قەناس ئەنجامداوە.
لە بۆردومانەکەدا بەها ئەبو عەتا و ژنەکەی گیانیان لەدەستدا و دووکەسی دیکە برینداربوون، لەبەرامبەردا بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا زانیاریەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاشکرایانکرد وەڵامی توندیان دەبێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure