یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ ئێران ده‌كات پابه‌ندنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 86‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و بڕه‌ یۆرانیۆمه‌ی له‌ ئێستادا له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتنامه‌كه‌دا دیاری كراوه‌، ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌ی له‌ ساڵی 2015 له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ستترا بۆ رێگری كردن له‌ هه‌ڵگیریسانی جه‌نگی چه‌كی ئه‌تۆمی.


وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و بریتانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبەشدا داوا له‌ ئێران ده‌كەن بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر رێكه‌وتنامه‌كه‌و به‌ ته‌واوی پابه‌ندی بێت، هه‌روه‌ها سێ وڵاته‌كه‌ نیگه‌رانی خۆیان ده‌رخست به‌وه‌ی كه‌ ئێران دووباره‌ ده‌ستی كردووەته‌وه‌ به‌ پیتاندی یۆرانیۆم له‌ بنکەی فۆردۆ.

ئێران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ پێشێلكردنی رێكه‌وتنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌كه‌ به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ ساڵی پار و دووباره‌ دانانه‌وه‌ی سزاكانی بووه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌.

و:كێوان

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure