لۆرانس بە فۆتۆ بەشێك لەمێژووی كورد دەنووسێتەوە

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 310‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

فۆتۆگرافەرێکی کەنەدی کتێبێکی فۆتۆی دەربارەی خەباتی میلـلەتی کورد لە دژی رێکخراوی داعش، بڵاوکردەوە.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(دووشەممە ۱۱ی تشرینی دووەمی 2019) لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە لە شاری سلێمانی، (جۆی لۆرانس) فۆتۆگرافەری کەنەدی، کتێبێکی فۆتۆی بەناوی (ئێمە لە ئاگرەوە هاتووین) بڵاوکردەوە.

لۆرانس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هەستم بەوە كردووە كە ئەم فۆتۆیانەم لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زوو دەسڕدرێنەوە یاخود رەنگ هاک بکرێن، بۆیە بەلامەوە گرنگ بووە بیانکەمە کتێبێک تا بتوانرێت لە داهاتوویشدا سوودیان لێ ببینرێت".

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure