له‌باره‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با له وه‌رزى زستاندا رونكردنه‌وه ده‌درێت
هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە :: 1262 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم ده‌ڵێت:"سیستمی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وامه و تائێستا 52 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با به‌ستراوه و له‌ئێستادا 21 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته هاووڵاتیان، به‌ڵام له وه‌رزی زستاندا پێدانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه".
كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان( ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می2019) به دوا ڕۆژی راگه‌یاند"هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چوار هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه و بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتووش ته‌نیا سێ هه‌زار و 200 مێگاواته".
وه‌زیری كاره‌با وتی:"له وه‌رزه‌كانی به‌هار و پایزدا دۆخی كاره‌با باشه و ئێستا 21 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی ده‌درێت به هاووڵاتیان، به‌ڵام بۆ وه‌رزی زستان پێدانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاتر ده‌بێت و توانای به‌رهه‌مهێنانی ئێمه‌ش سنوورداره".
سه‌باره‌ت به به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك-یش، كه‌مال محه‌مه‌د وتی:"به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وامه و پڕۆژه‌كه‌ش ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌ژده مانگدا ته‌واو بكرێت. تائێستاش 52 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له سه‌رئاستی هه‌رێم به‌ستراوه".
پ: ل. م
بڵاوكردنه‌وه:هـ.ق