ناسا یەكەم فڕۆكەی كارەبایی ئاشكرا دەكات

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 406‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

كارگێڕی فڕین و بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی ناسا  شۆڕشێكی نوێی لە جیهانی فڕۆكەوانی ئاشكرا كرد، كاتێك یەكەم فڕۆكەی كارەبای ئاشكرا كرد لە تاقیگە بەناوبانگەكەی لە بیابانی كالیفۆرنیا  كە بەتەواوەتی بە كارەبا كار دەكات.

 ناسا فڕۆكەكەی كە لە جۆری ئێكس 57 ماكسویلە ئاشكرا دەكات  كە هەتا ئێستا كار لەسەر بەرەو پێش بردنی دەكات و لە ساڵی 2015 دەستی بە دروستكردنی كردووە  و چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو یەكەم گەشتی تاقیكردنەوە ئەنجام بدات دوای ئەوەی گەورەترین بزوێنەری لە نێوان 14 بزوێنەری كارەبای بۆ ئامادە دەكرێت و ناسا لە ئێستادا دەڵێت ئێكس 57 ماكسویل وەك دەسپێك ئامادەیە .

كارگێڕی فڕۆكەوانی ناسا بەشێوەیەك ئەو ئامێرەی بەرەو پێش بردووە كە رێگە بە ئەندازیارە فڕۆكەوانیەكان بدات بزانن چۆن فڕۆكەكە كار پێبكەن پێش ئەوەی ئامادە بكرێت بۆ فڕین بۆ ئەوەی شارەزایی كار پێكردنی بەدەست بهێنن هەتا بەتەواوەتی ئامادە دەبێت بۆ گەشت كردن.

ئێكس 57 ماكسویل گرنگترین رووداوی زنجیرە كارەكانی دروستكردنی فڕۆكەیە لەدوای  دروستكردنی بیل ئێكس 1 كە شێوەی لە فیشەك دەچێت بەربەستی دەنگی بۆ یەكەم جار شكاندووە و فڕۆكەی موشەكی ئێكس 15 نیل  ئیرمسترونگە .

فڕۆكەی ئێكس 57 ماكسویل یەكەم فڕۆكەی ناسایە كە لەماوەی دوو دەیەی رابردوو دروست دەكرێت.

برنت كوبلی بەرێوبەری پرۆژەی سەنتەری ئێرمسترونگ بۆ توێژینەوەی فڕۆكەوانی سەر بە ناسا  دەڵێت:  ئەو فڕۆكەیە دوو باڵی بچوكی و سوكی هەیە لەرووی كێشەوە  و 14 بزوێنەری كارەبایی و 10 بزوێنەری پاڵنەری بەرزكردنەوە هەیە.

كوبلی وتیشی:  چونكە سیستمی بزوێنەرە كارەباییەكان بچوكترە لە رووی قەبارەوە و بەشی  جوڵێنەری كەمی هەیە  كێشی فڕۆكەكە لە فڕۆكەكانی تر كەمترە و بۆ نۆژەنكردنەوە ئاسانترە و وزەی كەمتری پێویستە بۆ فڕین و بێ دەنگترە لە فڕۆكەكانی تر.

 ئەو ئاڵنگاریەی رووبەڕوی ئەو فڕۆكەیە دەبێتەوە لە ئێستادا كە چۆن  بتوانرێت باشتر وزەی بارگاوییەكانی هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی وزەی زیاتری هەبێت و بتوانێت مەودای زۆر لە ئاسمان ببڕێت و بفڕێت و بتوانرێت زووتر بارگاوییەكانی شەحن بكرێتەوە و لەگەڵ هەبونی ئەو ئاڵنگاریە لە ئێستادا ئێكس 57 ماكسوبڵ بە شێوازێكە تەنها دەتوانێت گەشتی مەودا كورت بكات.  

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure