10 وه‌زیر ده‌گۆڕدرێن

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7730‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد: ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاری له‌ 10 وه‌زاره‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێت.


عالیه‌ نسه‌یف ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێنج وه‌زاره‌ت ده‌كات و سه‌ره‌تا له‌ ساڵح جبوری وه‌زیری پیشه‌سازییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ وه‌زیری نوێ له‌ شوێنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابنرێن یان ئه‌و وه‌زیرانه‌ ده‌ستیان پێ له‌كاربكێشرێته‌وه‌.

نسه‌یف وتیشی "عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاڵوگۆڕ له‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێكدا ده‌كات كه‌ 10 وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه‌".

باسی له‌وه‌شكرد: له‌ گۆڕانكاری وه‌زیره‌كاندا پێویسته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئازادى ته‌واوى هه‌بێت بۆ دووركه‌وت له‌ به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure