بڕیارێک بۆ نەخۆشخانە ئەھلییەکان دەرکرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 878‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ،زریان محەمەد


بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بڕیارێکی بۆ نەخۆشخانە ئەھلیەکان دەرکردووە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری  لە بەیانیاندا راگرتووە.


دکتۆر صباح نصرالدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەوەکالەت واژۆی لەسەر نوسراوی ژمارە (17352)لە رێکەوتی (8-11-2019) کەوێنەیەکی لای دواڕۆژە کردووە و بڕیارێکی بۆ نەخۆشخانە ئەھلیەکان دەرکردووە.


لەبڕیارەکەدا هاتووە، نەخۆشخانە ئەھلیەکان ئاگادار دەکاتەوە: بەھیچ شێوەیەک رێگەنادرێت ھیچ جۆرە نەشتەرگەرییەک لە لەبەیانیاندا ئەنجام بدرێ پێویستە لەکاتژمێر (1) پاشنیوەڕۆ کاری نەشتەرگەری بکرێ لەسەرجەم نەخۆشخانە ئەھلیەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە: ھەر نەخۆشخانەیەک پابەند نەبێت رووبەڕوی سزای یاسای دەبێتەوە.

 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure