دۆلار له‌ ئێران به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2331‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی ئێراندا نرخێكی جێگیری نییه‌، به‌ڵام رۆژانه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و به‌راورد به‌ یه‌ك مانگی رابوردوو له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌  زۆرترین به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ .


ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی ئێران یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌م، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌ 11 هه‌زار و 350 تمه‌ن راگه‌یاندبوو، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا له‌ بازاڕه‌كانی دۆلار به‌ زیاتر له‌ 11 هه‌زار و 500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ و كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure