له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پڕۆژه‌ یاسای چاكسازى ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 778‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وابڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ یاسایى چاكساى بنێرێته‌ په‌رله‌مان تاوه‌كو لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە رێککەوتنی لەسەر بكرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌،  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان ریككه‌وتوون له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پڕۆژە یاسای چاکسازیی بگاته‌ په‌رله‌مان و تاوه‌كودوای گەیشتنی پڕۆژە یاساکە، سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبونەوەیەک لەناوخۆیان ئەنجام دەدەن و دواتر کۆبونەوەیەکی دیکە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجام دەدەن.

دواڕۆژ زانیویه‌تى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان رێككه‌وتوون، كه‌ پڕۆژه‌ یاسایى چاكسازى نه‌كرێته‌ بابه‌تێكى راگه‌یاندن و به‌ر له‌وه‌ى بچێته‌ هۆڵى په‌رله‌مان پێویسته‌ به‌ هێمنى و دوور له‌ چاوى میدیاكان له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان گفتووگۆى له‌سه‌ر بكرێت تاوه‌كو بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

هه‌ر به‌رپێى زانیارییه‌كان، رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى هه‌یه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كان كه‌ تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ یاساى چاكسازى له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندبكرێت.

له‌ماوه‌ى ڕابوردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌یه‌كى به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى داد پێكهێنا به‌مه‌به‌ستى دووباره‌ نووسینه‌وه‌ى ره‌شنووسى یاسایى چاكسازى ودواتریش ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ یاساكه‌ پێكهێنرا كۆبوونه‌وه‌.

پڕۆژەیاساى چاکسازی لە مووچە، خانەنشینی و دەرماڵەکان لە 24 ماددە پێکهاتووە، ڕۆژى 28ى شوباتى پارساڵ، پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵە ‌و بەخشین و ئیمتیازاتەكان پەسه‌ندكرد، به‌هۆى ناره‌زایه‌تییه‌كانى به‌شێك لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هاووڵاتیان سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌سه‌رداواكارى فراكسیۆنه‌كان له‌ 4ى ئازار  یاسای چاكسازی له ‌خانه‌نشینی و مووچه‌ى‌ گه‌ڕانده‌وه‌ هۆڵی په‌رله‌مان.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

  بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure