خشته‌یه‌كى نوێى دابه‌شكردنی مووچه‌ راگه‌یه‌ندرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 18139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2019 راده‌گه‌یه‌نێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاه‌رتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى (دارایى و ته‌ندروستى و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وابڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌شبكرێت و دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌كه‌وێته‌ رۆژى چوارشه‌ممه.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگی ئابی 2019ی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure