هۆكاری مردنى قوربانییه‌كانى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى ئاشكرا ده‌كرێت
هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە :: 406 جار بینراوە
دواڕۆژ
ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه: "دوای توێژینه‌وه و لێكوڵینه‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ده‌ره‌نجامى هۆكاری مردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌كێشن. هۆكاره‌كه په‌یوه‌ندیى به نه‌خۆشییه‌كى نادیارى سییه‌كانه‌وه هه‌یه".
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تى: "سه‌نته‌رێكى خۆپاراستن و كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه توێژه‌ره‌كان ڤیتامین (ئى)یان له‌ناو هه‌موو ئه‌و شلهمهنیانهدا دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌ناو سییه‌كانى 29 نه‌خۆش كۆده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش 10 كه‌سیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بووه".
رۆژنامه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌سته‌ى ته‌ندروستیى ئه‌مریكای بڵاوكردووەته‌وه و تیایدا هاتووه: "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌و ماده كیمیاییه بدۆزرێته‌وه و جێگه‌ى مه‌ترسییه له ناو بایۆلۆجى ئه‌و كه‌سانه‌دا كه نه‌خۆشیی سییه‌كانیان هه‌یه".
ڤیتامین ئى جۆره زه‌یتێكه و وه‌ك ماده‌یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى-دا به‌كاردێت.
ئا: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع