پرۆفیسۆرێكى زانكۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى خۆى كوشت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7510‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 

پۆلیسی رووسیا مێژووناسێكى پله‌باڵاى سه‌ربازیى وڵاته‌كه‌ى به‌تۆمه‌تى كوشتن ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ى له‌ناو رووبارێكى به‌فرین هێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و دوو قۆڵی بڕاوى له‌ناو جانتایه‌كدا هه‌ڵگرتبوو.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بەریتانى بڵاویكرده‌وه‌: "پۆلیسی رووسیا سه‌رێك و جه‌سته‌ى مرۆڤێكیان له‌ شوقه‌ى پرۆفیسۆری سه‌ربازیى (ئرلیك سۆكۆلۆڤ) له‌ سان بترسبۆرگ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ مشار بڕاوه‌ته‌وه‌ و دواتر قوربانییه‌كه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كچێكه‌ به‌ناوى (ئینستازیا یشینكۆ) و ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ خوێندكاره‌كانى ئه‌و پرۆفیسۆره‌".

میدیاكانى رووسیا ده‌ڵێن: "ئه‌و كچه‌ په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆره‌كه‌دا هه‌بووه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 63 ساڵه‌ و دوای ناكۆكی و ده‌مه‌قاڵێی نێوانیان به‌ هه‌ڵه‌ كوشتوویه‌تى".

پرۆفیسۆره‌كه‌ش كه‌ پسپۆرێكى دیارى سه‌ربازیى رووسییه‌ و مامۆستاى سان بترسبۆرگ-ه‌، دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure