لەسەر کوژرانی دوو ئەفسەر وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 10/11/2019‌ :: 1518‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کوژرانی دوو ئەفسەری لیوای 12 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی دەمەقاڵییەوە دوو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:
 
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان ٢ ئەفسەر لە لیوای١٢ ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
 
وەزارەتی پێشمەرگە کەسی پەیوەندیداری دەستبەسەر کردووە، هەروەها لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە پێکدەهێنرێت و دوای ئاشکرابوونی راستییەکان رادەگەیەنین.
 
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

ئا: ر.ف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure