کوشتنی دەیان چەکداری داعش لەم ناوچە کوردستانییە راگەیەندرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 427‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

فەرماندەیی هێزەکانی دژه‌تیرۆری‌ عیراق هێما بۆ ئەوە دەکات: ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2019 لە بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لەسنووری مەخمور و چیای قەرەچوغ، دەیان چەکداری داعش و پاشماوەکانیان كوژراون و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بنکە و بارەگاشیان خاپور کراون.

ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆری‌ عێراق لە راگەیەندراوێکدا، باسی لەوەش کردووە: ئه‌مڕۆ هێزێكی‌ دژه‌تیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنێكی‌ به‌رفراوانی‌ بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ چیای‌ مه‌خمور دەستپێکرد و بەهاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و دەیان چەکدارای داعش کوژراون.

لە راگه‌یەندراوەکەی دەژەتیرۆردا هاتووە: له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چەکداری داعش و پاشماوەکانی كوژران و دەیان ئه‌شكه‌وت و مۆڵگه‌ و بارەگاشیان لە چیای قەرەچوغی سەر بە قەزای مەخموری پارێزگای هەولێر خاپووركران.

جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردووەتەوە‌: كه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ 14 گورزی‌ ئاسمانی‌ هێزەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە، دواتریش ئۆپراسیۆنی زەمینی ئەنجامدراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستا‌ن رایگەیاند: لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە تاوەکو پاشنیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەختی شوێن و مۆڵگه‌کانی داعشیان لە بناری چیای قەرەچوغ بۆردمان کردووه‌.

به‌پێی راگه‌یەندراوەکەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هۆکاری بۆردمانەکەش هەبوونی گروپە چەکدارەکانی داعشه کە لەو سنوورە بوونیان هەیە و به‌رده‌وام له‌ جموجوڵدان.

هەروەها ئەوەش هاتبوو:  له‌ ئه‌نجامی زنجیره‌ بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش خاپوور كران و زیانی‌ گیانی و مادیشیان به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌كراوه‌. 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure