هاووڵاتییه‌ك له‌ زاخۆ كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 176‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى زاخۆ هاووڵاتییه‌ك كوژرا و پۆلیسیش ده‌ڵێت: به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه‌.


موقه‌دم هێمن سلێمان، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى ئاشتى له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى زاخۆ، به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پیاوێك كوژرا.

وتیشى: "دواى رووداوه‌كه‌ و به‌پێى به‌دواداچوونى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ناسنامه‌ى بكوژه‌كه‌ ئاشكراكرا و به‌پێى ماده‌ى 406 له‌ یاساى سزادان، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوو".

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە