ئێران پێشانگه‌یەکی کاڵاکانی لە سلێمانی دەکاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 10/11/2019‌ :: 149‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د

بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونی بەرھەمەکانی، ئێران پیشانگه‌یەکی تایبەتی بەرھەمەکانی خۆى لە سلێمانی دەکاتەوە.


مەروان حەمەخورشید، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ بە دواڕۆژی رایگەیاند: پێشانگەكه‌ لەناو بینای پێشانگه‌ی نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێت لە تاسڵوجە کە زیاتر لە 100 کۆمپانیای ئێرانی تیایدا بەشداردەبن لەسەرجەم بوارەکانی خۆراک و کارەبایی و جلوبەرگ و بیناسازیی و گەشتوگوزار و تەندروستی و چەندین بواری دیکە.

وتیشى: "پێشانگاکە له‌ رۆژى 11/26ه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئا: ل. م
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure