ملیۆنان كه‌س له‌نێوان عێراق و ئێراندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 10/11/2019‌ :: 124‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكى ژوورى بازرگانیى ئێران-عێراق، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سه‌ ئێرانى و عێراقییانه‌ى ئاشكراكرد كه‌ له‌ئێستادا سه‌ردانى وڵاته‌كانى یه‌كتر ده‌كه‌ن.


یه‌حیا ئال ئیسحاق، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانیى ئێران-عێراق وتى: "ئێستا حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌نێوان ئێران و عێراقدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن كه‌ به‌شى هه‌ره‌ زۆریان سه‌ردانیكار و گه‌شتیارن".

ئال ئیسحاق به‌ ئاژانسى ده‌نگوباسى فارس-ى راگه‌یاندووه‌: "ده‌توانرێت دۆخێكى هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ سوریاشدا فه‌راهه‌م بكرێت، چونكه‌ هاووڵاتیانێكى زۆرى ئێرانى ده‌یانه‌وێت سه‌ردانى مه‌زارى (سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب) له‌ دیمه‌شق بكه‌ن".

ده‌رباره‌ى قه‌باره‌ى ئاڵوێرى بازرگانیى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش، ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ وتى: "ئاستى ئاڵوگۆڕى ئابوریى شمه‌ك و كه‌ره‌سته‌ نانه‌وتییه‌كان له‌نێوان ئێران و عێراقدا، له‌نێوان 70 بۆ 80 ملیۆن دۆلاردایه‌. ئێران ده‌توانێت ساڵانه‌ بایى 15 ملیار دۆلار وزه‌ى كاره‌با بداته‌ وڵاتانى دراوسێى".

ئا: ل. م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure