كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لەکەرکوک داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى هاووڵاتیان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

ئۆفیسى كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له‌ سه‌ردانیكردنی بنكه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانی بایۆمه‌تری تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن.


عه‌بدولباست ده‌روێش، لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئۆفیسى كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك به‌ رەسمی ملیۆنێك و 100 هاووڵاتی مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ بڕیاره‌ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

وتیشی: "تاوه‌كو ئێستا 85%ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران ئاماده‌بووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ كه‌ركوك، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه‌ 68%یان سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆنیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان".

داواشیكرد: هاووڵاتیان سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانیان.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure