ڤیدیۆ: هاوپه‌یمانان له‌ چیای قه‌ره‌چووغ مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 633‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بە سەختی شوێن و مۆڵگه‌کانی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووغ بۆردومانکردووه‌.


به‌پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌م 2019) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بە سەختی شوێن و مۆڵگه‌کانی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووغ بۆردمانکردووه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: هۆکاری بۆردمانەکە گروپە چەکداره‌كانی داعشه کە لەو سنوورە بوونیان هەیە و به‌رده‌وام له‌ جموجوڵدان.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌شیداوه‌: له‌ ئه‌نجامی زنجیره‌ بۆردومانه‌كه‌دا چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی داعش خاپووركران و زیانی‌ گیانی و مادییشیان به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌كراوه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure