گەورە تیرۆرستێک دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 362‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


هێزە سەربازییەکانی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گەورەی داعشیان راگەیاند لەباشوری کەرکوک.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی حەویجە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەم تایبەت بەدواڕۆژی راگەیاند "لەئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا توانراوە سەرکردەیەکی داعش دەستگیر بکرێت کە یاریدەدەری بەرپرسی ئەمنی ناحیەی ریازی قەزای حەویجەیە".


وتیشی: "ناوبراو لەلایەن دادگای کەرکوکەوە بەمادەی ٤ی تیرۆر داواکراوەو دەستی هەیە لەدەیان تاوانکاری دژی هاوڵاتیان وهێزە ئەمنییەکان".


ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆپراسیۆنی دەستگیر کردنەکەی پشتی بەستبوو بەزانیاری وردی هەواڵگری کە ماوەیەک بووە لەو رێگەیەوە بەدواداچوون بۆ هاتوچۆکردنی کراوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure