24 تۆمەتبار بە تاوانی ئەنجامدانی دزی دەستگیر كران

هەواڵ / کوردستان :: 10/11/2019‌ :: 99‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "توانیویانە ٢٤ کەس دەستگیر بکەن کە ھەستاون بە دیزیکردن لەچەندین جێگە و شوێنی جیاواز".

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەڕۆژی 23-10-2019 تا 8-11-2019 ، بیست و چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەستاون بە ئەنجامدانی تاوانی دزیی جۆراوجۆر".

ڕاشیگەیاند "تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە كە هەستاوە بەدزینی سندوقی پارەی مزگەوت و تۆمەتباریش پێشینەی هەبووەو چەند جارێك لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە و دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بەدزینی سەرە مەنهۆڵ لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی وە پێنج تۆمەتبار دەستگیر كراون كە ویستویانە ئۆتۆمبیلێك بدزن، بەڵام دواتر كەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەكەیان دزیوە".


ئاماژە بۆئەوەدەکات "شانزە تۆمەتباری تر دەستگیركراون كە هەستاون بەدزی جۆراو جۆر وەك دزینی پارە و مۆبایل و دزیكردن لەسۆپەرماركێت و ماڵان".

جەختیکردەوە لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure