رۆحانی: دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەبێت وەڵامی گەندەڵییە ملیار دۆلارییەكانی ئێران بداتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 231‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


سەرۆككۆماری ئێران لە میانی گەشتەكەی ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی تشرینی دووەمیدا بۆ شاری یەزد و لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ دانیشتووانی ئەو شارە رایگەیاند "لەكاتێكدا وڵاتەكەمان لە كۆتاییهاتنی قەیران نزیكدەبێتەوە، ئێمە دەبێت بە یەكێتی و هاودەنگی بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە و لایەنگری لە هیچ حزب و لایەنێك نەكەین". 


رۆحانی وتیشی: "وەك حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نادادپەروەری ئابووری، سێ پرۆژەیاسامان ئامادە كردووە و تا ئێستا دوانیان ئاڕاستەی پەرلەمان كراون و بڕیارە لە نزیكترین كاتدا بچنە بورای جێبە جێكردنەوە".


سەرۆككۆماری ئێران جەختیشی كردووە: لەسەر دزیی و گەندەڵییە ملیار دۆلارییەكانی ئەم دواییانەی بەرپرسان و خاوەن پرۆژەو كۆمپانیاكانی ئێران دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەبێت رونكردنەوە و وەڵام  بداتەوە، ئێمە چۆكمان بە ئەمریكا و دوژمنەكانمان داداوە و بە دڵنیاییشەوە دەتوانین گەندەڵی و كێشە ناوخۆییەكانمان چارەسەر بكەین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure