كێشه‌یه‌كی 14 ساڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/11/2019‌ :: 575‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشەیەكی 14 ساڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش راسپێدراوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌.

به‌پێی نووسراوی ژماره‌ (9257)ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ له‌ (5ی تشرینی دووه‌می 2019) ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك.

عیماد ره‌فعه‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ولێری توركمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، دانانی هه‌یكه‌لی ئیداری و ژمێریاری و دامه‌زراندن یاخود گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ بۆ رێكخستنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، چونكه‌ تائێستا ئه‌نجومه‌نه‌كان كێشه‌ی هه‌یكه‌ل و نه‌بوونی ژمێریارو فه‌رمانبه‌رو به‌رده‌ستیان هه‌بووه‌.

جگه‌ له‌ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووه‌می 2019، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر سێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە