ژماره‌ی ئه‌ندامانی كورد له‌ لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور زیاد كرا

هەواڵ / عێراق :: 10/11/2019‌ :: 273‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، ژماره‌ی ئه‌ندامانی كوردی لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری عێراق له‌ سێ كه‌سه‌وه‌ كرایه‌ شه‌ش كه‌س.


نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه‌، 10ی تشرینی دووه‌م، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیاندا رایانگەیاند "به ھەوڵی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران".

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی رێبوار ھادی.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابوردوودا لیژنه‌یه‌كی 21 كه‌سیی پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی هه‌مواری ده‌ستووری عێراق.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure