سیاسییەكی عێراقی پێشنیازی مانەوەی عەبدولمەهدی دەكات

هەواڵ / عێراق :: 10/11/2019‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


عیزەت شابەندەر سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، پێشنیازی مانەوەی سەرۆك وەزیران دەكات لەپۆستەكەی بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە.

شابەندەر دوای كۆبوونەوەكە وتی: "فراكسیۆنە سیاسییەكان هۆكاری سەرەكی كێشەكانن و ئەوانیش دۆخەكەیان تێكداوە".

عیزەت شابەندەر ئەوەشی خستەڕوو، سەرانی ئەو كوتلە سیاسییانە پەرلەمانیان خستۆتە ژێر ركێفی خۆیانەوە.

شابەندەر سێ خاڵی وەك چارەسەر خستۆتەڕوو، ئەوانیش چاكسازی و هەمواری وەزاریی-ن ك پێشویستە لەزووترین كاتدا بكرێن.

پێشنیازێكی دیكەی شابەندەر ئەوە بووە، كە عادل عەبدولمەهدی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە لەپۆستەكەی خۆی بمێنێتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure