هاوپەیمانی فەتح رێككەوتنێك بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات

هەواڵ / عێراق :: 10/11/2019‌ :: 389‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت "هێزە سیاسییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان رێككەتوون عادل عەبدولمەهدی لەپۆستەكەی خۆیدا بمێنێتەوە وەك سەرۆك وەزیران".

عامر فائز سەركردەی دیائری هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكردووە، هێزە سیاسییە كاریگەرەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان رازین لەسەر ئەوەی ماوەیەك بدرێتە عەبدولمەهدی كە لە 6 مانگ كەمتر نەبێت و لەساڵێكیش زیاتر نەبێت.

وتیشی: "ئەو ماوەیەی دراوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، رێككەوتنی گشتگیری لەسەرە و بۆ ئەوەیە چانسێك بدرێتە كابینەكەی حكومەت تا چاكسازی زیاتر بكات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure