وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ى راگه‌یاند
هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە :: 7194 جار بینراوە
دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى تشرینى دووه‌مى راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم به دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یەکشەممە مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت".
به‌هۆى دواكه‌وتنى ئه‌و 453 ملیار دیناره‌ى مانگانه حكومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى ده‌نێرێت، سه‌ره‌تاى هه‌موو مانگێك دابه‌شكردنى مووچه به "سستی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام دواى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم له‌ماوه‌ى كه‌متر له 24 رۆژدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.
ئا: ئا.ح