بۆ یەكەمجار سوپای روسیا بارەگایەكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەرۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 683‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی


بۆ یەكەمجار لەدوای دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورك بۆ سەر رۆژئاوا، هێزەكانی روسیا بارەگایەكی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری توركیا بۆردومان دەكەن و كوژراو و بریندار هەیە.


دوای شەڕێكی زۆر سەخت لەنێوان هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سوپای سوریا لە ژمارەیەك گوندی دەوروبەری تەلتەمەر، 4 سەربازی سوپای سوریا كوژراون و 20 یشیان بریندار بوون، لەئەنجامدا هێزەكانی رژێمی سوریا دەكشێنەوە و سوپای روسیا بەفریایانەوە چووە.


عەبدولكەریم عامودی چالاكوان و چاودێری سیاسی رۆژئاوای كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند "هێزەكانی روسیا لە تلتەمەر بۆ یەكەمجار گەورەترین بارەگای هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان لەگوندی مەحمودیە كردۆتە ئامانج".


دەشڵێت: "لەئەنجامی بۆردومانەكەدا 42 چەكداری لایەنگری توركیا كوژراون و شەڕ و پێكادان لەو گوندە بەردەوامیی هەیە، ئاماژەی بەوەشدا كە هەر ئەمڕۆ هێزەكانی هەسەدە گوندی ئوم عوشبەی سەر بە گوندی مەحمودیەیان كۆنترۆڵكردۆتەوە".


دوای كشانەوەی هێزەكانی سوریا لە سێ گوندی سنووری تەلتەمەر، بۆ جاری یەكەمە هێزەكانی روسیا میلیشیاكانی سەر بە سوپای توركیا دەكەنە ئامانج.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure