دوو به‌رپرسی بارزانی كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی هەستیار

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 8587‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی


ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌ شوێنی مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانه‌نراوه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانیش، هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌نسور بارزانی و یوسف بارزانی كاندیدن بۆ ئه‌م پۆسته.

به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ لەنێوان پارتی، یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م كراوه‌، پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی رابوردوو كه‌تووه‌ كه‌ پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌و پۆسته ‌بوو.

نزیكه‌ی ساڵێكه‌ پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌ بۆشایی ماوه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئیستا پارتی هیچ كه‌سێكی بۆ ئه‌م پۆسته‌ دیاری نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان پارتی دوو كه‌سی بۆ ئه‌م پۆسته‌ دیاریكردووه‌ كه‌ ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌نسور بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یوسف بارزانی كه‌ برای نێچیرڤان بارزانییه ‌و لە ساڵی٢٠١٤ەوە لە نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك راوێژكار کاریکردووە، كاندیدن بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. 

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ جگه‌ له‌م پۆسته‌ تاوه‌كو ئێستا سه‌دان پۆستی تری حكومی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م شوێنه‌كانیان پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕیوه‌ده‌برێن و هیچ كاتێك بۆ دانانی به‌رپرسی تازه‌ له‌و پۆستانه‌ دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ پشكی زۆریان به‌ر پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌وێت كه‌ وه‌ك سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شدارییان له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م كردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure