كوێت كونسڵگەری خۆی لەشاری بەسرە داخست

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سەرچاوەیەكی دبلۆماتی كوێتی رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە ئەندامان و كارمەندی ناو كونسوڵگەریی وڵاتەكەیان لەشاری بەسرەی باشووری عێراق كشاندۆتەوە".


رۆژنامەی رەئی كوێتی بڵاویكردەوە، سەركونسوڵ و كارمەندەكانی هەر ئەمڕۆ گەیشتوونەتە دەروازەی عەبدەلی تا بەرەو كوێت ببرێنەوە.

خۆپیشاندانەكان و ناڕەزایی خەڵك و مەترسیی هێرش بۆ سەر بیناكەیان و گیانی كارمەندەكانیان، هۆكار بوون تا حكومەتی كوێت بڕیارێكی لەو جۆرە بدات.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure