چارەنووسی خۆپیشاندانەكانی عێراق و عادل عەبدولمەهدی یەكلایی بۆوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6454‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دوای دیدارێکی نێوان قاسم سلێمانی سەرۆکی سوپای قودسی ئێران و موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و محەمەد رەزا سیستانی کوڕی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕێککەوتن كراوە كە گوایە عەبدولمەھدی لە پۆستەکەیدا وەك سەرۆك وەزیران بمێنتەوە.


ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری دوو سەرچاوەی عێراقییەوە ئاشکرایکردووە، لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، ھێزە عێراقییەکان دەستیانکردووە بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، تەنانەت ئەگەر ناچاربوون بەبەكارهێنانی هێز، دوودڵ نەبن لەبڕیار دان.

ئەوەش ئاشکرا بووە بۆ زیاتر کۆکردنەوەی ماڵی شیعەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا زۆربەی ھەرە زۆری ھێزە سیساییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا ڕێککەوتوون، عادل عەبدولمەھدی لە پۆستەکەیدا بمێنتەوە.

فڕانس پرێس ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، لە بەرامبەر مانەوەی سەرۆك وەزیران لەپۆستەكەی، زنجیرەیەک چاکسازی بکرێت سەبارەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی و ھەموارە دەستوریییەکان.

وەک ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، زۆربەی ھێزە سیاسییە گەورەکانی بەشدار لە حکومەت ڕێککەوتوون بەھەموو توانای خۆیانەوە پشتیوانی لە حکومەت بکەن و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بھێنن بەھەموو ئەو ھۆکارانەی کە لەبەردەستدان.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە کە زانیارییەکانی بۆ ئاژانسە فەڕەنسییەکە ئاشکرا کردووە، تەنھا لایەنێک کە ڕێککەوتنەکەی ڕەتکردووەتەوە، ھاوپەیمانی نەسر-ە کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو سەرکردایەتی دەکات.

هاوپەیمانی نەسر پێیوایە، تاکە چارەسەری دۆخەکە ڕۆیشتنی عەبدولمەھدییە، دوای کۆبوونەوەکانی ماڵی شیعی لەسەر پشتیوانیکردن لە سەرۆک وەزیرانی ئێستا، ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکان بە چڕی بە شەقامەکانی بەغدادا بڵاوکراونەتەوە و جوڵەیان بە ئاڕاستەی شوێنی خۆپیشاندانەکان دەستپێکردووە.

جموجۆڵی ئەو هێزانە بۆ كۆتایی پێھێنانی ناڕەزایەتییەكانە وەک لە ڕێککەوتنەکەدا لەسەری پێکھاتوون، پەپێی هەواڵی فڕانس پرێس، لە کۆی چوار پردی ناوەڕاستی بەغدا کە ماوەیەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنترۆڵکراوە، ئەمڕۆ سێ پردیان خراونەتەوە ژێر دەستی هێزەكانی دەوڵەت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure