سێ ساڵە دۆلار نرخی بەم شێوەیە بەرز نەبۆتەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 665‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەماوەی چەند ڕۆژێکدا نرخی دراوی ئەمریکی بەبەراورد بە سێ ساڵی ڕابوردوو وەک چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە نەدیوە.


ژیر خەسرەو، لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "لەماوەی چەند ڕۆژێکدا نرخی دراوی ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوی بەخۆیەوە بینیوە کە سێ ساڵ دەبێت بەوشێوەیە بەرز نەبۆتەوە بەجۆرێك ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ ھەزار دیناربووە، بەڵام تا ١٢٣ ھەزار دینار نرخەکەی بەرز بۆوە".


ڕاشیگەیاند "لەماوەی بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان و کەم خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە،  خواست لەسەر دۆلار زۆر بوو، لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ھەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی ٣ ھەزار دینار زیادیکرد".

ئاماژە بەوەشدەکات لەئێستادا کە حکومەتی ھەرێم دۆلار بۆ موچەی فەرمانبەران دەگۆڕێتەوە، نرخی دۆلاری دابەزاندووە و لە ئێستادا ھەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەرە بە ١٢١ ھەزار دینارە، چاوەڕوانیشدەکرێت نرخی دۆلار دابەزێتەوە بۆ ١٢٠ ھەزار دینار.


ئەوەکاسبکارە ئەوەشی ڕونکردەوە لەماوەی بەرزبون و نزمبونی دۆلار چەندین کاسبکار ھەبووە زیانیان پێگەشتووە بەھۆی کڕینی دۆلار بە ١٢٢ یان زیاتر بەڵام ئێستا نرخەکەی دابەزیوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure