له‌ تل ته‌مه‌ر 10 سه‌ربازى سوپاى سوریا كوژرا و برینداربوون

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 105‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

له‌ گونده‌وارى ناحیه‌ى تل ته‌مه‌ر دوو سه‌رباز كوژران  و 8ى دیكه‌ برینداربوون، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان پله‌ى لیوایه‌ و سوپاى توركیا و هێزه‌كانى سوریا به‌ چه‌كى قورس خاڵه‌كانى یه‌كتر بۆردومان ده‌كه‌ن.


عه‌بدولكه‌ریم عامۆدى، چالاكوان له‌ خۆرئاواى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى توركیا كاروانێكى ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانى سوپاى تورکیا له‌ ته‌نیشت هێزه‌كانى رووسیا له‌ ناحیه‌ى تل ته‌مه‌ر كراونه‌ته‌ ئامانج".

وتیشى: "سوپاى توركیا و هێزه‌كانى سوپاى سوریا به‌ چه‌كى قورس له‌ گونده‌وارى ناحیه‌ى تل ته‌مه‌ر خاڵه‌كانى یه‌كتر بۆردومان ده‌كه‌ن و سوپاى سوریاش به‌ راجیمه‌ و تۆپى گه‌وره‌ وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "سوپاى سوریا له‌ گونده‌كانى عه‌زیزیه‌ و ساڵحیه‌ و مشێفه‌ پاشه‌كشه‌یان كردووه‌ و ئێستا ئه‌و گوندانە له‌ ژێر كونترۆڵى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌دان و دوو سه‌ربازى سوپاى سوریا كوژران و  هه‌شتى دیكه‌ش برینداربون، دوو له‌ برینداره‌كان پله‌ى سه‌ربازییان هه‌یه‌ (لیوا ئه‌حمه‌د شه‌ریف و عه‌قید مونیف مه‌نسور) گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نەخۆشخانه‌ى حه‌سه‌كه‌".

هاوكات له‌ ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى توركیا له‌ گونده‌وارى تل ته‌مه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى حه‌سه‌كه‌ و په‌یامنێرى كه‌ناڵى (ده‌نگ و باسى سورى) له‌ تل ته‌مه‌ر له‌ ئه‌نجامى تۆپبارانى سوپاى توركیا برینداربوون.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە