"تورکیا رەگەزنامە بە 100 سەرکردەی گروپێکى تیرۆرستى دەدات"

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 132‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

تۆڕى هەواڵەکانى ئیخبار 24ى ئیماراتى ئاشکرای دەکات: کە تورکیا رەگەزنامەى بە 100 سەرکردەى ئیخوان موسلیمین داوە کە فەرمانى دەستگیرکردنیان هەبووە و لە ترسى پۆلیسى ئینتەرپۆل خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.


تۆڕى هەواڵەکانى ئیخبار 24ى ئیماراتى دوێنێ هەینى 8ى تشرینى دووەمى 2019 ئاشکرای کردووە: کە ئەو سەرکردانە سەر بە گروپى ئیخوان موسلیمینن و لە ترسى دەستگیرکردنیان روویان لە وڵاتى تورکیا کردووە و ئەگەرى ئەوەش هەیە ئەو گروپە تیرۆرستییە بارەگایەکى سەرەکی لەو وڵاتە دابمەزرێنن.

ئەوەشى خستووەتەڕوو: بە پێی ئەو رێککەوتنە نهێنییەى کە لە نێوان دەزگاى هەواڵگریی تورکیا و سەرکردەکانى ئەو گروپە واژۆ کراوە، سەرەتا رەگەزنامەى تورکى بە 50 کەس دەدرێت و پاشان 50 کەسى دیکەش وەک دواقۆناغ رەگەزنامەیان پێدەدرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنه
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure