زانیاری دەربارەی كاتى كردنه‌وه‌ى رێگەى گه‌رمیان - سلێمانى

هەواڵ / کوردستان :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 334‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دواى داخستنى بۆ سێ رۆژ، بریاره‌ كاتژمێر پێنجى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ رێگەى گه‌رمیان - سلێمانى بكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ نزیك شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان داخراوە و هاتوچۆى بارهه‌ڵگریش به‌ یه‌كجارى قه‌ده‌غه‌كرا. 

رێژه‌ن بورهان، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ وادانرابوو بۆ ئه‌مشه‌و رێگەى گه‌رمیان بۆ سلێمانى له‌ نزیك ده‌ربه‌ندیخان بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تیمه‌كه‌ زووتر ئیشه‌كانیان ته‌واو كرد، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر پێنجى ئێواره‌ ده‌كرێته‌وه‌. 

وتیشى: "بۆیه‌ رۆژێك كردنه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌، چونكه‌ ئه‌و تیمه‌ى كاریان كردووه‌ پێیان باشبووه‌ لەناوچەی قەترە چەند گرد و تەپۆلکەیەکی کەنار شەقامەکە بڕوخێنن بە مەبەستی فراوانکردنی شەقامه‌كه‌". 

به‌هۆى داخستنى رێگەى گه‌رمیان - سلێمانى، ماوه‌ى سێ رۆژه‌ ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆكردنى هاووڵاتیان دروستبووه‌، ناچارن رێگەى لاوه‌كى و دورتر به‌كاربهێنن و هاتوچۆى بارهه‌ڵگریش قه‌ده‌غه‌یه‌. 

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure