هاوکاری ئەم رۆژنامەنووس و نووسەرانە دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەنتەری میترۆ بەهاوکاری رێکخراوی (IMS)ی دانیمارکی هاوکاری رۆژنامەنووس و نووسەرانی خۆرئاوای کوردستان دەکات کە ناوچەکانیان جێهێشتووە و هاتوونەتە هەرێمی کورستان.

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنووسان ئەمڕۆ 9ی تشرینی دووەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی كاریگەری جەنگ لە سوریا و ئەو ئازار و مەینەتییەی بەرۆكی خەڵكی مەدەنی گرتووە بە تایبەتیش رۆژنامەنووسان و نووسەران، بەو هۆیەشەوە  ژمارەیەكی زۆریان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و ناچاربوون زێدی خۆیان جێبهیڵن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: سەنتەرەکەیان بە هاوكاری رێكخراوی IMS ی دانیماركی دەستپێشخەرییەك دەكات بۆ هاوكاریكردنی ئەو رۆژنامەنوس و نووسەرانەی پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان بردووە بە مەبەستی سوككردنی باری سەختی ژیانیان.

رەحمان وتی: "داوا لەو رۆژنامەنووسانە دەكەین پەیوەندیمان پێوە بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت بۆ ئەو هاوكارییە". 

ئاسیاسێڵ: 07700004147
07701528887
07701523300
كۆڕەك: 07501523300
[email protected]

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure