ئەمریکا سێ خوێندکارى سعودی دادگایی دەکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دادگایەکى ئەمریکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا سێ خوێنکارى سعودی بە تۆمەتی بەقاچاخبردنى یەدەغى چەند پارچەیەک چەک دادگایی دەکات. 

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: کە ئەو خوێندکارانە بەنیازبوون ئەو پارچە یەدەگانەی چەک بە شێوەیەکى قاچاخ بگەیەننە سعودیە.

باسی لەوەشکردووە: کە حاتەم ئەلسوفیانى و موسعەب ئەلزەهرانى و عەبدولوەهاب محەمەد وەک خوێندکار ڤیزایان لە ئەمریکا وەرگرتووە و لە ساڵى 2014 تا ساڵى 2018 پارچەى یەدەگى چەند جۆرە چەکێکیان بەقاچاخ رەوانەى سعودیە کردووە کە بە بەهاى 100 هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت و مامەڵەى رەوانەکردنیان وەک پارچەى یەدەگى ئۆتۆمبێل و بۆرى پەردەی پەنجەرە ئەنجامداوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure