وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى نوێ بۆ خاوه‌ن پێداویستى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 817‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ گه‌رمیان وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى نوێى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى پێشووتریش پشكنینیان بۆ دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌. چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیانیش پێشبینى ده‌كات نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 خاوه‌ن پێداویستى نوێ هه‌بێت. 


ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند:  وەرگرتنی فایل و مامەڵەی نوێی خاوه‌ن پێداویستى لەگەرمیان دەستى پێكردووه‌ و له‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووەمەوە هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت سوودمەندبن ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن. 

وتیشى: "له‌ گه‌رمیاندا سێ شوێن دیاریكراوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییانه‌، تۆڕی پاراستنی کومەڵایەتی گەرمیان لەشاری کەلار، شارەکانی خانەقین و کفریش سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی شارەکانیان بکەن بەمەبەستی ناو تۆمارکردن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: بەپێی پیشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، دوو هه‌زار و 450 خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ لەسنووری گەرمیاندا هەن و دەتوانن سودمەندبن لەتۆڕی پاراستنی کومەڵایەتی، هەروەها ئه‌و 834 خاوەن پێداویستییە تایبەتەی کە لەساڵی 2015دا لیژنەی پزیشکیان کردووە لەو کاتەوە مامەڵەکانیان راگیراوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دووبارە لیژنەی پزیشکی دەیان بێنێتەوە دواتر سوودمەند دەبن وەک هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure