سەدان چه‌كدارى داعش له‌ زیندانه‌كانى خۆرئاواى كوردستان هه‌ڵاتوون

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

هێزه‌كانى سوریای دیموكرات رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تاى هێرشه‌كانى سوپاى توركیاوە بۆ سه‌ر خۆرئاواى كوردستان تائێستا 500 چه‌كدارى داعش له‌ زیندان و كه‌مپه‌كانى خۆرئاواى كوردستان رایانكردووه‌ و ئه‌مڕۆ توانراوه‌ شه‌ش كه‌سیان ده‌ستگیر بكرێنەوە.


هەسەدە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی تشرینى دووەمی 2019 له‌ راگه‌یەندراوێكدا ئاماژه‌ی بەوەداوە: كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى هێرشه‌كانى سوپاى توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌كانى بۆ سه‌ر خۆرئاواى كوردستان تائێستا 500 چه‌كدارى داعش له‌ زیندان و كه‌مپه‌كانى ناوچه‌ى عه‌ین عیسا رایانكردووه‌ و ئه‌مڕۆ توانراوه‌ 6 كه‌س له‌وانه‌ كه‌ شانه‌ى نووستوویان پێكهێنابوو به‌ بڕێکی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییەوە ده‌ستگیر بكرێنەوە".

باس لەوەشکراوە: "ئه‌م چەکدارانەی داعش دواى هه‌ڵاتنیان له‌ عه‌ین عیسا رۆیشتوونه‌ ره‌ققه‌ و له‌وێ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێك بڕێکی به‌رچاو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان كۆكردووەتەوه‌ و ویستویانە كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشەوە ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییەکانیاندا گیراوه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا خۆكوژێكى به‌ ره‌گه‌ز عێراقى هه‌یه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure