سوپاى سوریا و هه‌سه‌ده‌ رووبه‌ڕووى میلیشیاكانى توركیا بوونه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 146‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ و سوپاى سوریا له‌ گونده‌وارى ناحیه‌ى تل ته‌مه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زاى سه‌رێكانى هێرشى پێچه‌وانه‌یان كرده‌ سه‌ر سوپاى توركیا و میلیشیاكانى، شه‌ڕ به‌ سه‌ختى به‌رده‌وامه‌ و سه‌ربازێكى سوریا كوژراوه‌.


عه‌بدولكه‌ریم عامۆدى، چالاكوان له‌ خۆرئاواى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "به‌پێی رێكکه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌ سه‌ر دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام، ده‌بوایه‌ میلیشیاكانى توركیا له‌و سنووره‌ى كه‌ رێكکه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن".

وتیشى: "تا ئه‌مڕۆ سوپاى توركیا و میلیشیاكانى پابه‌ندى رێكکه‌وتنه‌کە نه‌بوون و پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه‌، له‌ گوندى عه‌زیزیه‌ و ساڵحیه‌ و مشعێفه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ى تل ته‌مه‌ر له‌ باشوورى سه‌رێكانى سوپاى سوریا و شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر میلیشیاكانى توركیا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له‌ شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا له‌ گونده‌وارى تل ته‌مه‌ر سوپاى سوریا چه‌كى (راجیمه‌)ی به‌كارهێناوه‌ و به‌هێزێكى زۆره‌وه‌ بە ئاگاداری رووسیا پێشڕه‌ویی كردووه‌".

راشیگه‌یاند: "شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌خت به‌رده‌وامه‌ و زیانێكى زۆرى گیانى به‌ میلیشیاكانى توركیا كه‌وتووه‌".

له‌لایه‌كى دیکه‌وه‌ له‌زگین ئیبراهیم، رۆژنامه‌نووس له‌ خۆرئاواى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌ گوندى ده‌ردار له‌ ناحیه‌ى تل ته‌مه‌ر ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى سوپاى سوریا بووه‌ته‌ ئامانجى فڕۆكه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى توركیا و به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ربازێكى سوریا كوژراوه‌ و شه‌ڕ به‌ سه‌ختى به‌رده‌وامه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure