بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9634‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ر پزیشكێك له‌ كوردستان له‌ماوه‌ى سێ مانگدا، باجى كه‌ڵه‌كه‌بووى ساڵانى قه‌یرانى دارایى به‌ حكومه‌ت بدات، ئه‌وا له‌ 30٪ى باج ببه‌خشرێت.


له‌کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵاى پزیشكانى كوردستان لەگەڵ به‌رپرسانى وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتی باجی دەرامەت، بڕیاردرا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى باجى نۆرینگه‌ى پزیشكان بكرێت.

كه‌مال وه‌رتى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجى ده‌رامه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌پێناو زیادبوونى داهات بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت، بڕیارمانداوه‌ مۆڵه‌تێكى سێ مانگى به‌و پزیشكانه‌ بده‌ین كه‌ تائێستا باجیان نه‌داوه‌.

وتیشى: "ئه‌و ئۆفه‌ره‌ بۆ ساڵانى (2014، 2015، 2016 و 2017)یه‌ كه‌ قه‌یرانى دارایى هه‌بووه‌ و هه‌ر پزیشكێك له‌ماوه‌ى سێ مانگدا باج بدات، ئه‌وا 30%ى باج ده‌به‌خشرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێككارى یاسایى دژیان ده‌گیرێته‌به‌ر".

له‌باره‌ى رێككاره‌ یاسایییه‌كان، كه‌مال وه‌رتى وتى: "هه‌ر پزیشكێك له‌ ماوه‌ى سێ مانگدا باج نه‌دات، ئه‌وا بڕیارى رێگریكردن له‌ گه‌شت و ده‌ستگردن به‌سه‌ر موڵك و ماڵى بۆ ده‌رده‌چێت، بۆیه‌ داواكارین پزیشكان به‌و بڕیاره‌وه‌ پابه‌ندبن و باجى كه‌ڵه‌كه‌بوویان بده‌نه‌ وه‌زاره‌تى دارایى".

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە