خۆشه‌ویسته‌كه‌ی 12 جار به‌ر چه‌قۆدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستی لێی جیابێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1046‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

میرۆر – خۆشه‌ویسته‌كه‌ی 12 جار بەر چەقۆ دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستی  لێی جیابێته‌وه‌
كوڕێكی بەریتانی 17 ساڵ به‌ ناوی ئیڵای گۆوڵد خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی كوشت پاش ئه‌وه‌ی 12 جار چه‌قۆی لێدا، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌ بوو  خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی لێ كرد.

ئه‌لبه‌له‌د – مایكڵ بڵومبێرگ به‌شداری ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2020
ملیاردێری ئه‌مریكی مایكڵ بلومبێرگ له‌ رۆژی شه‌ممه‌دا رایگه‌یاند كه‌ وه‌كو كاندیدێكی حیزبی دیموكراتی ئه‌مریكی خۆی کاندید ده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.

ئه‌لحوره‌ – پۆلیسی بۆڵیڤی بەشداری خۆپیشاندانه‌كان دەکەن
پۆلیسی بۆڵیڤیا شان به‌ شانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌وه‌ستن كه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن بۆ لابردنی ئیڤۆ مۆرالیسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌.

ئه‌هڤال – ئه‌ردۆغان: ترامپ وای پێ باشتره‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمینیا بوترێت "شه‌ڕ"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ دۆناڵد ترامپ پێی وتووه‌ كه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمینیا بوترێت "شه‌ڕ" باشتره‌، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئه‌رمینیا كرا له‌ ساڵی 1915 ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌.

رۆیته‌رز – به‌هۆی هێرشێكی باندێكی مه‌كسیكی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانەوە دایكێك و دوو منداڵه‌ دووانه‌كه‌ی ده‌كوژرێن
له‌ هێرشێكی باندێكی مه‌كسیكیدا دایكێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و دوو منداڵه‌ دووانه‌كه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان ته‌نیا چه‌ند مانگێك بوو كوژران، جگه‌ له‌و ژنه‌ دوو ژنی دیكه‌ش و چه‌ندین منداڵی دیكه‌ش بوونه‌ قوربانی له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure