ئه‌سه‌د: ئه‌ردۆغان پشتیوانى تیرۆرستان ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 125‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكى سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكى توركیا پشتیوانى تیرۆرستان له‌ سوریا ده‌كات.


به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سوریا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (RT) كه‌ بڕیاره‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌وروپا به‌ دووڕوو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌كات.

ئه‌سه‌د وتیشى: "ئه‌وروپا سڵ له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كاته‌وه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا پێویستى پێى هه‌یه‌" ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ناردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا كارێكى "مه‌ترسیداره‌".

سه‌رۆكى سوریا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: سه‌رۆكى توركیا پشتگیرى تیرۆرستان له‌ سوریا ده‌كات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure