دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ پارێزگایه‌ك راگیرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 7623‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە عێراق

دواڕۆژ

دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ پارێزگاى به‌سره‌ راوه‌ستا و كۆمپانیاى دابه‌شكاریش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


ده‌روازەى كى كارد و ماسته‌ر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى دووه‌مى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ به‌سڕه‌ وه‌ستاوه‌ به‌هۆى نه‌بوونى ئینته‌رنێته‌وه‌.

ده‌روازه‌ى كى كارد و ماسته‌ر، له‌لایه‌ن كۆمپانیاى جیهانى كارتى زیره‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و تایبه‌ته‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ له‌ شاره‌كانى عێراق.

پێشتر نوسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو ئاشكرایانكرد كاره‌كانیان وه‌ستاوه‌ و زیانه‌كانیشى رۆژانه‌ به‌ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ پچڕانى ئینته‌رنێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ كۆمپانیاى (نێت بلوكس) ئاشكرایكرد: زیانه‌كانى پچڕانى ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئابورى عێراق له‌ماوه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوو گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ى یه‌ك ملیار و 358 ملیۆن دۆلار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە