دوو به‌رپرسى كورد ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 8133‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

حكومه‌تى توركیا هەردوو هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ئارمووشی وانیان دەستگیرکرد.


عابد ئیكه‌، نوێنه‌رى هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێم (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: حكومه‌تى توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشلكردنى مافى كوردان و ئه‌مڕۆ ئازیم یاجان و شەهزادە کورت هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ئارمووش-یان له‌ گه‌وره‌ شارى وان دەستگیرکرد.

وتیشى: "هه‌ردوو سه‌رۆك شاره‌وانى بۆ به‌ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواستراونەتەوە و له‌ شوێنه‌كانیان، قه‌یوم (خۆسه‌پێن)یان داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى كوردان له‌هیچ شاره‌وانییه‌ك نه‌توانن خزمه‌ت به‌ ناوچه‌كانیان بكه‌ن و له‌ ئه‌نجامدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا، هه‌ده‌په‌ ده‌نگه‌كانى كه‌مببێته‌وه‌".

نوێنه‌رى هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێم، راشیگه‌یاند: له‌كۆى 60 سه‌رۆك شاره‌وانى تائێستا 17 سه‌رۆك شاره‌وانى كورد دوورخراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ گومانمان نییه‌ كه‌ توركیا له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا سه‌رجه‌م سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان دوورده‌خاته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure