ئه‌كته‌رێكی كورد ده‌بێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتی

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1158‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌، ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد له‌ فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تی فیلمی تۆكیۆ بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین ئه‌كته‌ری پیاو. 


ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌ له‌ فیلمی (مه‌تری شه‌ش و نیو) پله‌ی یه‌كه‌می باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی فێستیڤاڵى فیلمی تۆكیۆ بۆ خۆی مسۆگه‌ركرد.

نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ له‌ ساڵی 1986 له‌ شاری ئیلام له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌ و تائێستا توانیویه‌تی ببێته‌ براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها له‌ ئێرانیش له‌ ژمارەیه‌كی زۆر فیلمدا براوه‌ی باشترین رۆڵی ئه‌كته‌ر بووه‌.

نه‌وید له‌ سێیه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی-ش بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر بۆ به‌شداری له‌ فیلمی (بێ به‌روار، بێ واژۆ).



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure