جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی و سازکردنی کۆنفرانسی نیشتمانی، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە.


بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، کۆبوونەوەكه‌ی (ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 9ى تشرینى دووه‌مى 2019)ى جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ ئامادەکارییەکانی ئەو حیزبەیە بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای گۆڕان لەحکومەتی هەرێم دەکرێت.

بزوتنەوەی گۆڕان بە چوار وەزیر و جێگرێکی سەرۆکی هەرێم بەشدارە لە حکومەتی هەرێمدا.

له‌ 14ى ئه‌یلولى رابردوو جڤاتی نیشتمانی، رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵبژارد و بڕیاریشیدا لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆنفرانسی نیشتیمانی  و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە بەڕێوەبچێت.

جڤاتی نیشتمانی باڵاترین ناوەندی بڕیاردانی گۆڕانە و مانگانە کۆبوونەوەی خۆی دەکات.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure